وردەکاریی دەستبەسەرداگرتنی بڕێک تەقەمەنی لە ماڵێکی دەربەندیخاندا

قائیمقامی دەربەندیخان رایگەیاند، لە ماڵێکدا دەستبەسەر بڕێک تەقەمەنیدا گیراوە و سێ کەسیش دەستگیرکراون.

سلێمان محەمەد قائیمقامی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ماوەی رابردوودا کەسێک لە قەزای دەربەندیخان دەستگیرکرابوو، دواتر دادوەر بڕیاریدا پشکنین بۆ ماڵەکەی ئەنجامبدرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ مەفرەزەیەکی هاوبەش لە پۆلیسی سلێمانی و دەربەندیخان پشکنینیان بۆ ماڵەکە کرد و دەستیان بەسەر بڕێک تی ئین تی و تەقەمەنی دیکەدا گرت، هاوکات دوو کەسی دیکەشیان دەستگیرکرد.

ئاشکراشیکرد، دوو لە دەستگیرکراوەکان بران، لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن، هەتا ئێستا هۆکاری کۆکردنەوەی ئەو تەقەمەنیانە لەو ماڵەدا نەزاندراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕابردوو و ئێستای جلی کوردی
هەڵگرێكی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەب بە “نیگاری ڕامبرانت” وەسفیدەكات

لەوەوە کە سۆمەرییەکان لە کۆنترین شارستانییەتی مرۆڤایەتیدا بیپۆشن، تا ئەوەی کە ئەدیبێکی خاوەن خەڵاتی نۆبڵ، ماریۆ بارگاس یۆسا،…
زیاتر ببینە

وەزارەتی كشتوكاڵ سوپاسی ئەو كەسانە دەكات كە هاوكاربوون بۆ گەڕاندنەوەی شایستەكانی جوتیاران

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو سوپاسی ئەو لایەنانە دەکات کە، هەوڵی گەڕانەوەی شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێمیان داوە. لە…
Total
0
Share