بافڵ جەلال تاڵەبانى: لەگەڵ ئەوەداین کوردستان هێزێکی نیشتمانیی تۆکمەی هەبێت

سەرۆکى یەکێتى رایدەگەیەنێت، هاوکار دەبن بۆ لابردنی بەربەستەکانی بەردەم یەکخستنەوەی پێشمەرگە و لەگەڵ ئەوەدان کوردستان هێزێکی نیشتمانیی تۆکمەی هەبێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەداین کوردستان هێزێکی نیشتمانیی تۆکمەی هەبێت و ئێمە بە تەواوی توانامانەوە هاوکار دەبین بۆ لابردنی بەربەستەکانی بەردەم یەکخستنەوەی پێشمەرگە.

وتیشی، “بۆ گەیشتن بە دڵنيابوونه‌وه له‌ تێكشكاندن و له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كيى تیرۆریستان پێويستە به‌رده‌وام هاريكاريى هاوبه‌ش له‌ نێوان هێزەکانی پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عیراق و هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان هەبێت”.

ئەو وتانەى سەرۆکى یەکێتى ئەمڕۆ ئەمڕۆ لە دەباشان لەمیانەى کۆبوونەوەى بوو لەگەڵ لیوا روکن عومەر ساڵح، فەرماندەی هێزەکانی 70ى پێشمەرگە.

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین هەوڵ و هەنگاوەکانی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، دۆخى ئه‌منى و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش له‌سه‌ر ئاسايش و ئارامی عیراق تاوتوێکرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەبار گۆران: بانكی ناوەندی بڕیار دەردەكات جێبەجێناكرێت و ئەوەش بەهای دۆلار بەرزدەكاتەوە

وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار ئاشكرادەكات و دەشڵێت، “بانكی ناوەندیی عێراق بڕیار دەردەكات جێبەجێناكرێت…
زیاتر ببینە

بۆ یەك هەفتە سەرجەم ناوەندەکانی ڤاکسین تایبەتدەکرێن بە مامۆستایان

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا ئەم هەفتەیە سەرجەم ناوەندەکانی ڤاكسینكردن تایبەتبكرێت بە مامۆستایان، وەزیری تەندروستیش داوا لە مامۆستایان…
Total
0
Share