وەزارەتی خوێندنی باڵا: مۆڵەتی خوێندن فەرمانبەرانی گرێبەست و تەنسیب ناگرێتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی مەرجەکانى ئامادەکردنى پلانى مۆڵەتى خوێندنی لە زانکۆکان دیاریکرد و رایگەیاند، مۆڵەتی خوێندن فەرمانبەرانی گرێبەست و تەنسیب ناگرێتەوە.

وەزارەتەکە لە گشتاندنێکدا بۆ سەرجەم زانکۆکانى هەرێمى کوردستان، داوا دەکات بۆ جێبەجێکردنى پلانى مۆڵەتى خوێندن رەچاوى چەند بابەتێک بکرێت، لەوانە:

1- پلانی مۆڵەتی خوێندن تەنها بۆ فەرمانبەرانی میلاکی زانکۆ و دامەزراوەکەتانە، نەک فەرمانبەری گرێبەست و تەنسیب.

2- ئەو فەرمانبەرانەی کە تەنسیب کراون بۆ دەرەوەی زانکۆ یان دامەزراوەکەتان، ئەگەر داواکاریی مۆڵەتی خوێندنی پێشکەشکرد، پێویستە تەنسیبەکەی هەڵبوەشێنێتەوە.

3- زانکۆ بە یەک پاکێج مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، واتا میلاکی فەرمانبەر لە هەر شوێنێکی کارگێڕیی ناو زانکۆ بێت، مافی هەیە بەپێی پسپۆڕییەکەی بەشداریی کێبڕکێ بکات لە هەمان پسپۆڕیی خۆی لەسەر ئەو پلانەی کە بۆ بەشە ئەکادیمییەکان پەسەندکراوە.

4- هەموو ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی کە هەتاوەکو رێکەوتی (2025/8/31) دوو ساڵ خزمەتی کردارییان تەواوکردبێت، دوای بەدەستهێنانی کۆتا بڕوانامە، دەتوانن بەشداریی کێبڕکێ بکەن.

5- ئەو کاندیدانەی کە مەبەستیانە لە زانکۆکانی عێراق بخوێنن، لەسەر پلانی ناوخۆ هەژماردەکرێن.

6- بە هەمان شێوەی ساڵی رابردوو بۆ ئەمساڵی 2025، بڕگەی چاوپێکەوتن جێبەجێناکرێت، واتا خاڵبەندیی کێبڕکێ لەسەر (90%) دەبێت.

7- هەموو ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی کە لاری نەبوونیان پێدەدرێت، پێویستە ناویان لە لیستی کاندیدەکان بۆ مۆڵەتی خوێندن هەبێت.

8- پێویستە لیستی کاندیدەکان هەتاوەکو رێکەوتی (2025/6/30) بگات بە وەزارەت/ فەرمانگەی خوێندن و پلاندنان و بەدواداچوون.

9- ئاماژە بە فەرمانی وەزاریمان ژمارە (3582) لە (2025/2/2) سەبارەت بە رێکخستنی ئاستەکانی خولی زمانی ئینگلیزی، ئەگەر خوازیار بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزیی هەبێت، ئەوا بەپێی خشتەی هاوپێچ، خاڵی پێدەدرێت لە بڕگەی تایبەت بە زمانی ئینگلیزی بەپێی رێنماییەکان؛ (6 خاڵ lntermediate، 7 خاڵ Advanced).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یوسف كیلابی: بانكەكانی رەشید و رافیدەین ئامادەن لە ماوەی مانگێكدا هەژماری بانكی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم بكەنەوە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بانكەكانی رەشید و رافیدەین و تی بی ئابی ئامادەن لە…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە هەموو هێزێکەوە بەرەنگاری ئەوانە دەبینەوە ژیان لە خەڵک تێکدەدەن

بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەشێک لە هێزەئەمنییەکانی سلێمانیدا تەکیدیکردەوە، لە سەروەری یاسا و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دەسەڵاتی…
Total
0
Share