فەرمانگەیەكی تایبەت بە تاپۆكردنی زەوییە كارتەكان دروستکرا

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم بڕیاریدا سەرجەم زەوییە كارتەكانی شاری هەولێر تاپۆبكات و فەرمانگەیەكی تایبەت بە تاپۆكردنی ئەو زەوییانە دروستبكات.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاندووە، لەسەر پێشنیازی وەزارەتەكەیان بڕیاری دامەزراندنی فەرمانگەکە دراوە بۆ تاپۆكردنی زەوییە كارتەكان.

ڕوونیشیكردووەتەوە، فەرمانگەكە كە لە نوێنەری وەزارەتی داد، وەزارەتی كشتوكاڵ و فەرمانبەرانی شارەوانی پێكهاتووە، كاری تەنیا ئیشكردنە لەسەر گۆڕینی زەویی كارت بۆ تاپۆ بۆ ئەوەی لەماوەیەکی کەم و دیاریکراودا سەرجەم کارتەکان بکرێن بە بەڵگەنامە.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، لەماوەی ڕابردوودا لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پرۆسەی تاپۆكردنی زەوییە كارتەكانی شاری هەولێر دەستیپێكرد، بەڵام لەئێستادا بەمەبەستی خێراتركردنی پرۆسەكە فەرمانگەكە دامەزرا.

پێشتر نزیكەی 128 هەزار زەویی كارت لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر دابەشكرابوون و لە كابینەی نۆیەمدا پرۆسەی تاپۆكردنی ئەو كارتانە دەستیپێكرد و تا ئێستا چەندین هەزار كارت كراون بە تاپۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاروان ئەنوەر: ئازادیی کاری میدیایی لە سلێمانی زیاترە ئەم ژینگەیەش مام جەلال رەخساندویەتی

سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو ژینگەی ئازادییەی لە سلێمانی هەیە، سەرچاوەکەی خوێندنگەکەی مام جەلالە. کاروان…
Total
0
Share