هیلاری و كچەكەی زنجیرە فیلمێك لەبارەی “كچانی كۆبانی” بەرهەم دەهێنن

هیلاری كلنتن و كچەكەی بڕیاریانداوە، زنجیرە فیلمێك بەرهەم بهێنن كە چیرۆكەكەی باس لە شەڕی شەڕڤانە ژنەكانی ڕۆژئاوای كوردستان دەكات دژ بە داعش.

پێگەی هۆڵیوود ڕیپۆرتەر ئاشكرایكردووە، زنجیرە فیلمی “كچانی كۆبانی” سەدان كاتژمێر چاوپێكەوتن و ڕاپۆرتی مەیدانی لەخۆ دەگرێت و باس لە شەری ژن و كچە شەڕڤانەكانی ڕۆژئاوای كوردستان دژ بە داعش و هاوكارییە سەربازییەكانی ئەمریكا دەكات لەو شەڕەدا.

ئەو پێگەیە ئەوەشی ئاشكراكردووە، هیلاری كلنتن، وەزیری دەرەوەی پێشووتری ئەمریكا و چیڵسی كچی لەڕێی كۆمپانیایەكی تایبەتی خۆیانەوە زنجیرە فیلمێك لەبارەی تێكۆشانەكانی ژنانی شەڕڤان بەرهەمدەهێنن.

هیلاری لەوبارەیەوە ڕایگەیاندووە، “كچانی كۆبانی گێڕانەوەیەكی نائاسایی ژنانی تێكۆشەرە كە لە پێناو دادپەروەری و یەكسانی دەجەنگن”.

تۆڕی سی ئێن ئێن-ی ئەمریكی ئاشكرایكردووە، “كچانی كۆبانی” گێڕانەوەی چیرۆكێكی ڕاستەقینەی ئەو گروپە كچ و ژنانەیە كە هاوكار بوون لە دەرپەڕاندنی داعش لە باكووری سوریا.

بابەتی پێشتر

بەهای نەوت لە دابەزین بەردەوامە

بابەتی دواتر

پۆلیسێكی هاتوچۆی هەولێر ڕێگری لە ژنێك دەكات كە كۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share