وەزیری راگەیاندنی سعودیە، نوێترین ئاماری سەبارەت بە ژمارەی ئەو حاجییانەی لە دەرەوەی وڵاتەکەوە هاتوون راگەیاند.
سەلمان بن یوسف دۆسەری، وەزیری راگەیاندنی سعودیە دەڵێت، “ژمارەی ئەو حاجییانەی لە دەرەوەی وڵاتەوە تائێستا روویان لە سعودیە کردووە، گەیشتووەتە ملیۆنێک و 70 هەزار کەس، لەکاتێکدا ژمارەی ئەو حاجییانەی لە رێگەی دەستپێشخەریی (رێگای مەککە) هاتوون، گەیشتووەتە نزیکەی 250 هەزار حاجی”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “لیژنەی باڵای حەج بە وردی کاردەکات بۆ هەماهەنگی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ حاجییان. 177 هۆڵی نیشتەجێبوون ئامادەکراوە و ژوورێکی ئۆپراسیۆنیش چالاککراوە بۆ وەڵامدانەوەی حاجییان؛ هاوکات تەکنەلۆجیای زیرەکیی دەستکردیش بەکاردەهێنین، بۆ خزمەتکردنی حاجییان”.