دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، پێموایە ئێران دانوستانی دەوێت، نەک بژاردەی سەربازی، هیچ پەلەشم نییە لە گرتنەبەری رێوشوێنی سەربازی.
دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان رایگەیاند، پێموایە ئێران توانای ئەوەی هەیە وڵاتێکی گەورە بێت، بەڵام ناتوانێت خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت، ئەمە زۆر سادەیە.
هاوکات رۆژنامەی نیویۆرک تایمز، بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی ئاگادار لەناو ئیدارەی ئەمریکا دەڵێت، دۆناڵد ترەمپ پلانێکی ئیسرائیلی راگرتووە بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران.
رۆژنامەکە دەڵێت، سەرۆکی ئەمریکا لەبری هێرشکردنە سەر ئێران، پێی باشترە بە رێگەی دانوستان بگەن بە رێککەوتن کە بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران، سنووردار بکرێت.