وەزارەتی کارەبا: شەش کاتژمێر کارەبا نابێت

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی وێستگەی گازی بەرهەمهێنانی کارەبای سلێمانی لە کاتژمێر 2ـی شەو بۆ ماوەی شەش کاتژمێر دەکوژێتەوە.

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردەوە، سبەی هەینی، 26ـی 6ـی 2026، وێستگەی گازی بەرهەمهێنانی کارەبای سلێمانی لە کاتژمێر 2ـی شەو بۆ ماوەی شەش کاتژمێر دەکوژێتەوە.

ڕاشیگەیاند، لە ماوەی ئەم چەند کاتژمێرەدا، دەکرێت بەشێک لە هاوڵاتییان دووچاری پچڕانی کاتیی کارەبا ببنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی بەستانی بۆریی نوێی گازی کێڵگەی کۆرمۆرە بە وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای سلێمانی، کە دەبێتە هۆی زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا لە داهاتوودا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی سۆران: لاشەی ورچە کوژراوەکەی باڵەکایەتی مۆمیا دەکرێت

بەرگریی شارستانیی سۆران رایدەگەیەنێت، “لاشەی ئەو ورچەی لە باڵەکایەتی کوژرا مۆمیا دەکرێت”. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران لە راگەریەندراوێکدا…
Total
0
Share