ئاسایشی سلێمانی: دوو تۆمەتباری فرۆشتنی سەماعەی قۆپیکردن دەستگیرکران

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار لەسەر فرۆشتنی سەماعەی قۆپیکردن رادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، رایگەیاند، لە رۆژی 18ی ئایاری 2025، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، هەوڵێکی فرۆشتنی سەماعەی قوپیکردن بەشێوازی فرۆشتنی ئۆنلاین شکست پێدەهێنێت و تۆمەتباران دەستگیردەکات کە بەنیازبوون ئامێرەکانیان ساغبکەنەوە.

دەشڵێت، دەزگای ئاسایشی هەرێم بەهەماهەنگیی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم، بۆ رێگریکردن لەهەر هەوڵێکی مامەڵەکردن بە (ئامێرەکانی قۆپیکردن و پرسیاری ئەزموونەکان) بەردەوامە، بە مەبەستی فەراهەمکردنی کەشێکی ئارام بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان.

باس لەوەشدەکات، ئێستا تۆمەتباران بەماددەی 240 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاوات محەمەد: پێویستە حکومەت بە جددی کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی گواستنەوەی گشتی بکات

قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، “پێویستە حکومەت بە جددی کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی گواستنەوەی گشتی بکات”. ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی،…
زیاتر ببینە

میدیایەكی عێراقی: لە 10ی ئەم مانگەوە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە

رێككەوتن كراوە لەسەر سەرلەنوێ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم لەڕێی بەندەری جەیهانی توركییەوە، وەك ئەوەی سەرچاوەیەكی ئاگادار ئاماژەی پێدەدات. سەرچاوەكەوە…
Total
0
Share