ئۆتۆمبێلێك لە بەنداوێكی ئاكرێ دەرهێندرایەوە

دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ، ئۆتۆمبێلێكی تایبەت كەوتە ناو بەنداوێكەوە لە گوندی خەردس-ی سنووری ئاكرێ، ئەمڕۆ لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانییەوە دەرهێندرایەوە.

بەپێی وتەی خاوەنەكەی بە گەشتێكی خێزانی لە قەراغی بەنداوەكە بوون و ئۆتۆمبێلەكەی لە جۆری شۆفرلێت/ ئۆپترا راگرتووە، بەڵام بە ئاراستەی بەنداوەكە جوڵاوە و كەوتووەتە ناویەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئاكرێ ئەمڕۆ رایگەیاند، لەلایەن تیمەكانیانەوە شوێنی ئۆتۆمبێلەكە لەژێر ئاو دیاریكراو و توانرا دەربهێندرێتەوە و، رادەستی خاوەنەكەی كرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەروازەی پەروێزخان لەبارەی داخستنییەوە روونكردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان، دەنگۆی داخستنی دەروازەكە رەتدەكاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت،…
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا لە سنووری سلێمانی

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەم نزیکانە تیروپشک بۆ دابەشکردنی زەوی دەکرێت. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بەردەوامین…
Total
0
Share