چەند بڕیارێک لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ تاقیکردنەوەی نیشتمانی

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم چەند بڕیارێکی بۆ تاقیکردنەوەی نیشتمانی بۆ ساڵی 2024-2025 بەدواوە دەرکرد.

لە نووسراوێکدا کە لیژنەی باڵای هەمیشەیی تاقیکردنەوە گشتییەکان، ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی سنووری هەرێمی کوردستانی کردووە، هاتووە، “لەبەر بەرژەوەندیی گشتی، بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 و بەدواوە، بڕیارماندا بە:

1- بۆ راگەیاندنی ئەنجامەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی، بە هەموو بەشەکانیەوە، هیچ جۆرە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامنادەین و وەزارەت بە رێگەی دیجیتاڵی، نمرەی خوێندکاران رادەگەیەنێت.

2- هیچ پێوەرێک لەسەر ئاستی تاک بۆ ناساندنی ئاستەکانی (یەکەم، دووەم و سێیەم) و هیچ پلەبەندییەک راناگەیەندرێت، سەرجەم پەروەردە گشتییەکان و پەروەردەی قەزاکان و خوێندنگەکان پابەندی ئەم بڕیارە دەبن.

3- لەسەر بنەمای خاڵی دووەم، نە وەزارەت، نە دامودەزگا پەروەردەییەکان لە پەروەردەی گشتی و پەروەردەی قەزاکان، هیچ جۆرە مەراسیمێکی خەڵاتکردن ئەنجامنادەن و ئامادەشی نابن.

4- هەر سەرپێچیکردنێک لە خاڵەکانی دووەم و سێیەم رووبدات، رێکاری کارگێڕی و یاسایی پێویست بەرامبەر سەرپێچیکار دەگیرێتەبەر.

5- بنەمای هەڵسەنگاندن دەگۆڕێت بۆ شێوازێکی زانستییانەتر لەسەر بنەمای:

یەکەم/ رێژە و تێکڕای نمرەی دەرچوونی خوێندکارانی هەر خوێندنگەیەک لە پاش راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم؛ نمرەکان دەبێتە پێوەر بۆ دیاریکردنی ئاستی زانستیی خوێندنگە، پاشان ئەنجامەکان بۆ پەروەردەی گشتی و پەروەردەی قەزا و خوێندنگەکان دەنێردرێت.

دووەم/ نمرەی پێوانەیی و تێکڕای ژمێرەیی هەر بابەتێک لە بابەتەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانیەوە، لە پاش تەواوبوونی خولی دووەم، دەبێتە بنەمای هەڵسەنگاندنی مامۆستای هەر بابەتێک.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی تۆمه‌تبارێكى ده‌ستگیركرد کە لە هەولێر داواکراو بوو

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، هێزەکانیان تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە كە چەندین فەرمانی ده‌ستگیركردنی‌ هەبووە لەشاری هەولێر. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا پۆلیسی سلێمانى…
Total
0
Share