گەشتوگوزاری ئاکرێ: ئەوانەی هێرشیان کردە سەر پاسە گەشتیارییەکان لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت

بەڕێوبەرایەتیی گەشتوگوزاری ئاکرێ، ئەمڕۆ شەممە 2ی کانونی دووەم ڕایگەیاند کە ڕوداوی هێرشکردنە سەر دوو پاسی گەشتیاری لە ئاکرێ سەرکۆنە دەکەین و ئەوانەشی ئەو کارەیان کردووە لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوبەرایەتیی گەشتوگوزاری ئاکرێ ڕایگەیاند، چەند کەسێک ئەمڕۆ بە بەرد هێرشیان کردووەتەسەر دوو پاسی گەشتیاری لە ئاکرێ و شوشە وجامی پاسەکانیان شکاندووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەین و جەختدەکەینەوە کە ئەو هێرشانە ئامادەکاریی پێشوەختی بۆ نەکراوە و ئەو کەسانە ڕانەسپێردراون وەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، “قائیمقامی قەزای ئاکرێ خۆی کێشەکە چارەسەر دەکات و لایەنە ئەمنییەکانیش لێپێچینەوە لەو کەسانە دەکەن کە ئەو کارەیان کردووە و ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر”.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە تاوەکو ئێستا پۆلیسی ئاکرێ 11 کەسیان بە تۆمەتی ئەنجامدانی ئەو هێرشە دەستگیرکردووە و ڕەوانەی بەردەم دادگا دەکرێن.

بابەتی پێشتر

تۆتنهام 3-0 لیدز یونایتد

بابەتی دواتر

ترەمپ بەر لە کوشتنی قاسم سولەیمانی چی بە عادل عەبدولمەهدی وتووە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share