وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایدەگەیەنێت، حاڵەتێكی دیكەی تووشبوون بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون تۆماركرا كە ئافرەتێكی دانیشتووی سنووری ناحیەی شیلادزێیە لە قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆك و تەمەن 43 ساڵە.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بەهۆی بوونی ئاژەڵی ماڵی و گومانلێكردن بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون و چەندین رێكاری دەستنیشانكردن و چارەسەری پزیشكی دەگیرێتەبەر و لە ئێستادا لە ژێر چاودێریی چڕدایە و لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و چارەسەر وەردەگرێت.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، داوا لە هاوڵاتییان دەكەین و جەختدەكەینەوە لەسەر جێبەجێكردنی رێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی و لەكاتی بوونی گومان و نیشانەكانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ و پێویستە تیمەكانی ڤێترنەری ئاگاداربكەنەوە”.