داهاتى نانەوتیی مانگى رابردووى هەرێم رادەستى دارایى عێراق کرا

وەزارەتى دارایى هەرێم رایدەگەیەنێت، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم خرایەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ.

وەزارەتى دارایى و ئابوریی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ 22ى ئایار بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی نیسانی ساڵی (2025) کە بڕەکەی 50 ملیار و 522 ملیۆن و 750 هەزار دینارە، بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

رادەستکردنى بەشى گەنجینەى فیدراڵى لە داهاتى نانەوتى و ناردنى تەرازووى پێداچوونەوە بەشێک لە مەرجەکانى حکومەتى ناوەند و وەزارەتى دارایی عێراقن بۆ ناردنى مووچەى مانگانەى مووچەخۆرانى هەرێم.

لەکاتێکى پێشترى ئەمڕۆدا پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە زاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم گواستییەوە، ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی پێنج بەردەوامە و، هەوڵدەدەن تا کۆتایی دەوامی ئەمڕۆ تەواوی بکەن و رەوانەی بەغدادی بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر لیستی مووچە ئەمڕۆش رەوانەی بەغداد بکرێت، تا رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی دەست بە وردبینیکردنى ناکات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share