منداڵێک لەکاتی کۆکردنەوەی نوقڵی بەرات برینداربوو

لە شارەزوور منداڵێک لەکاتی کۆکردنەوەی نوقڵی بەرات ئۆتۆمبێل لێیدا و برینداربوو.

کەمال کاکە ئەحمەد، لێپرسراوی راگەیاندنی نەخۆشخانەی شـ.ـەهید رەئوف بەگ لە شارەزوور، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمشەو منداڵێک گەیەندرایە نەخۆشخانەکەمان کە لەکاتی کۆکردنەوەی نوقڵی بەرات ئۆتۆمبێل لێیدابوو و بەهۆیەوە قاچێکی شکابوو.

وتیشی، پاش ئەوەی فریاگوزاریی سەرەتایی بۆ ئەنجامدرا رەوانەی سلێمانی کرا.

باسی لەوەشکرد، منداڵەکە تەمەنی هەشت ساڵە و دانیشتووی قەزای شارەزوورە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share