مردنی دوو خوێندکاری کۆلێژی سەربازی ژمارەیەک بەرپرسی سەربازی لەکارەکانیان دوورخستەوە

ماوەی دوو رۆژە هەواڵی گیانلەدەستدانی دوو خوێندکاری کۆلێژی سەربازیی ناسریە و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکەیان بووەتە باسی میدیا عێراقییەکان و کاردانەوەی توندیشی لێکەوتەوە.

چیرۆکی رووداوەکە بۆ 18 ی ئەم مانگە دەگەڕێتەوە، کاتێک لەناو کۆلێژی سەربازیی چوارەمی ناسریە، بەرپرسانی کۆلێژەکە سەرقاڵی هەڵسەنگاندن و پۆلێنکردنی خوێندکارەکان بوون ژمارەیەک خوێندکار کە ژمارەیان لەنێوان 9-12 خوێندکاردا دەبێت و دۆخی تەندروستییان تێکدەچێت و دەگەیەندرێنە نەخۆشخانە.

رەزوان عەبدولکەریم و حسێن عیسام دوو لەو خوێندکارانە بوون بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستییان گیانیان لەدەستدا.

یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەی رەزوان کەریم بە میدیا عێراقییەکان راگەیاند، “لە کاتژمێر 6:00 ی بەیانی تا 6:00 ی ئێوارە خوێندکارەکان لەبەردەم تیشکی خۆر راهێنانی قورسیان پێکراوە و رێگایان پێنەدراوە قومێکیش ئاو بخۆنەوە.

کەسوکارەکەی حسێن عیسامیش ئاشکرایانکردووە، رۆژێک دوای رووداوەکە ئاگادارکراونەتەوە، کاتێک کوڕەکەیان لە نەخۆشخانە بینیوە ئاسەواری برین بە دەستییەوە بووە، تووشی لەکارکەوتنی دڵ و گورچیلە بووەتەوە.

لەسەر رووداوەکە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی رووداوەکەوە هەریەکە لە سەرۆکی کۆلێژەکە و یاریدەدەرەکەی و راگری کۆلێژەکە و ئامرفەوجی کۆلێژەکە لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە و پلەی مولازمیش دەبەخشێتە هەردوو خوێندکارە کۆچکردووەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ عێراق ئاشكراكرا

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوشێوەی عێراق زانیاریی نوێ ئاشكرادەكات و…
Total
0
Share