بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی پیسبوونی ئاوی بەنداوی دوکان و هەوڵدان بۆ پاککردنەوەی بۆ ماوەی 24 کاتژمێر بەردانەوەی ئاو دوادەکەوێت.
بەختیار تاهیر بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی رایگەیاند، بەداخەوە کاتێك گەشتیار روو لە ناوچە گەشتیارییەکانی وەک دوکان دەکات، لەبری ئەوە لەدوای خۆیەوە شوێنەکە پاکبکاتەوە، دەبێتە بەڵا و موسیبەت بۆ ئێمە.
وتیشی، بەهۆی پاککردنەوەی ئاوی بەنداوی دوکان لەو پیسی و پاشماوانەی گەشتیاران فڕێیانداوە، بۆ ماوەی 24 کاتژمێر بەردانەوەی ئاو بۆ 80% ی گەڕەکەکانی سلێمانی دوادەکەوێت.
جەختیشیکردەوە، ئەگەر کێشەمان لە پەمپەکانی ئاو بۆ دروستنەبێت، هەوڵدەدەین کاریگەریی کەمئاوی لەسەر بەردانەوەی ئاو بۆ هاوڵاتییان دەرنەکەوێت.