لە سنووری خەلەکان ئۆتۆمبێلێک کرایە ئامانج

بەڕێوەبەری ناحیەی خەلەکان رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێک لەسەر رێگای دوکان – خەلەکان ئاگریگرتووە و بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لە رێگای درۆنەوە کراوەتە ئامانج.

کامەران عەبدوڵا بەڕێوەبەری ناحیەی خەلەکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای دوکان – خەلەکان ئۆتۆمبێلێک ئاگریگرتووە بەپێی ئەوەی کە تەقیوەتەوە و زیانی زۆری پێگەیشتووە بە شێوەیەک ئاستەمە بناسرێتەوە گومان دەکەین بە درۆن کرابێتە ئامانج.

وتیشی، ئۆتۆمبێلەکە سێ سەرنشینی تێدابووە و گیانیان لەدەستداوە، تەرمەکانیان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی خەلەکان بەهۆی زۆری سووتاوییەکەیان نەتوانراوە بناسرێنەوە، تەنها ئەوەندە دەزانین لە رەگەزی نێرن، بڕیارە کەمێکی دیکە تەرمەکان بۆ پەیمانگەی پزیشکی داد لە سلێمانی بگوازینەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار: پرۆسەی دابەشکردنی زەوی خێراتر دەکرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، رایدەگەیەنێت، “پرۆسەی دابەشکردنی زەوی خێراتر دەکرێت”. وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ‎ئەمڕۆ…
Total
0
Share