شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە كۆبوونەوەدایە، پشكی هەرێم لە بودجەی گشتیی عێراق تاووتوێدەكرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستی تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتوون، قوباد تاڵەبانی و شاندی یاوەری لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە كۆبوونەوەدان.
كۆبوونەوەكەش گفتوگۆكردنە لەسەر بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 و پشكی هەرێمی كوردستان تیایدا.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 25ی كانونی دووەم، پاش بەڕێكەوتنی بۆ بەغداد، نوسینگەی ڕاگەیاندنی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی شاندی دانوستانكاری حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، “مەبەستی سەردانەکە، چەسپاندنی ڕێككەوتنی مانگی 12ی 2020ی نێوان حكومەتی ھەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵە، لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی 2021، كە تیایدا پشكی ھەرێم بە 12.67٪ دیاریكراوە”.