كازمی داوا لە هێزە چەكدارەكان دەكات سنووری سوریا بەتەواوی كۆنتڕۆڵ بكەن

سەرۆكوەزیرانی عێراق داوای لە هێزە چەكدارەكان كردووە بۆ ڕێگری لە دزەكردنی چەكدارانی داعش سنووری عێراق لەگەڵ سوریا بەتەواوی كۆنتڕۆڵ بكەن.

لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژ بەناوی فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەكان لە عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 22ی كانونی یەكەم وتی، سنووری عێراق-سوریا 610 كیلۆمەترە، زۆرینەی كۆنتڕۆڵكراوە، لەئێستاشدا كاركردنی گەورە لەلایەن وەزارەتەكانی بەرگری و ناوخۆ و دەستەی حەشدی شەعبی لە ئارادایە، جگە لەو ئامێر و كەلوپەلانەی لەلایەن وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانەوە پێشكەشكراوە بۆ هەڵكەندنی خەندەق، ئەمەش لە قۆناغەكانی كۆتاییدایە، لەگەڵ دانانی بەربەستی گڵین و سیاجی PRC.

خەفاجی لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق وتیشی، “هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەشدارە لە پڕۆسەی ئامادەكردنی ئەو كەلوپەلانەی لەسەر سنوور دادەنرێت، هەروەك فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەكان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كاردەكەن لەسەر دانانی بورجی بەبەهای مادی و كردەیی، كە ئامێر و كەلوپەلی سەردەمیی تیایە و ئەو ئیمكانیەت و توانایانە لەخۆدەگرێت كە دەبێتە هۆی كۆنتڕۆڵكردنی زۆرێك لەو كارانەی لەلایەن تیرۆرستانەوە ئەنجامدەدرێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم كاركردنە بەردەوامە لەسەر ڕێنمایی مستەفا كازمی، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بەمەبەستی كۆنتڕۆڵكردنی سنوورەكان.

بۆ ماوەی چەندین ساڵە كار عێراق لەسەر زامنكردنی سنوورەكەی لەگەڵ سوریا دەكات، كە پاشماوەی چەكدارانی داعش بەكاریدەهێنن بۆ تێپەڕبوون بە سنووریی نێوان هەردوو وڵات، تائێستاش دزەكردنی چەكداران لەسەر سنوور درێژەی هەیە.

وتەبێژی فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەكان ئەوەشی وت، هەماهەنگییەكی باڵا هەیە لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە لەڕێی سەنتەرەكانی هەماهەنگی هاوبەش لەنێوان بەغداد و هەولێر بۆ چاودێرێكردنی دزەكردنی چەكدارانی داعش كە ڕێگای ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فوڕات بە ئاراستەی جزیرە و دواتر بەرەو دۆڵی سەرسار و دواتریش بەرەو ئەو ناوچەیەی پێیانوایە پارێزراوە لە شاخی مەكحول، دواتر لە باشووری كەركوك و باكووری سەڵاحەدین و ڕۆژهەڵاتی دیالە دابەشدەبن.

بابەتی پێشتر

پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 گەیشتە پەرلەمان

بابەتی دواتر

ئەمریکا سزای نوێی بەسەر سوریا سەپاند و بانکی ناوەندی کردووەتە ئامانج

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share