دووەم رۆژى کۆڕبەندى دێڵفى-سلێمانى بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ دووەم و کۆتا رۆژى کۆڕبەندى دێڵفى-سلێمانى بەڕێوەدەچێت.

کۆڕبەندەکە دوێنێ بە سەرپەرشتیی قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێم و بە بەشداری چەندین سەرکردە و کەسایەتیی سیاسى و ئابورى لە سلێمانى دەستیپێکرد و دوو رۆژ دەخایەنێت.

سیمیۆن تسۆمۆکۆس، دامەزرێنەر و سەرۆکی کۆڕبەندی دێڵفی دوێنێ رایگەیاند، کۆڕبەندی دێڵفی گرنگییەکی زۆری هەیە و هەوڵدەدەین هەموو ساڵێک لە سلێمانی ئەنجامیبدەین.

وتیشى، “زیاتر لە 50 سەرکردەی سیاسی و بازرگانمان لە ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەراستەوە هێناوەتە سلێمانی کە شارێکی مەزنە و خەڵکەکەشی مەزنن”.

هەرێمی کوردستان توانایەکی باشی بۆ گەشەی ئابوری هەیە و هەنگاوی باشی بڕیوە و هەروەها کەرتەکانی وزە و کشتوکاڵ و تەکنەلۆژیا بۆ هەرێم زۆر گرنگن، تسۆمۆکۆس واى وت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ وەفدێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد دەکات

بەمەبەستی چۆنیەتیی جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا، وەفدێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد دەکات. بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک، بڕیارە ئەمڕۆ…
Total
0
Share