محەمەد ئەلحەسان گەیشتە سلێمانى

سەرۆکى نێردەى یۆنامى بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندى دێلفى گەیشتە سلێمانى.

ئەمڕۆ دکتۆر محەمەد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی نێردەی یۆنامی لە عێراق گەیشتە سلێمانى و لەلایەن هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگارى سلێمانییەوە لە فڕۆکەخانە پێشوازیکرا.

سەرۆکى نێردەى یۆنامى بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی دێلفی؛ سەردانی سلێمانی کردووە.

کۆڕبەندى دێڵفى- سلێمانى دوێنێ بە سەرپەرشتیی قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێم و بە بەشداری چەندین سەرکردە و کەسایەتیی سیاسى و ئابورى لە سلێمانى دەستیپێکرد و دوو رۆژ دەخایەنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتیی مامۆستایان: لە نەخۆشخانە ئەهلییەكان داشكاندن بۆ مامۆستایان دەكرێت

بەرپرسێكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لقی گەرمیانی یەكێتیی مامۆستایان لێكتێگەیشتنیان لەگەڵ نەخۆشخانەیەكی تایبەتدا ئەنجامداوە كە داشكاندن لەپشكنین…
Total
0
Share