عێراق.. سێ “تیرۆریست” لەسێدارەدران

سێ تاوانباری تیرۆر لە باشووری عێراق لەسێدارەدران.

حكومەتی عێراق ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ دووشەممە 25ی كانونی دووەم، سێ “تیرۆریست” لە گرتووخانەی ناوەندیی ناسڕییە لەسێدارەدران.

ڕوونیشیكردەوە، ئەو سێ كەسە عێراقین و پێشتر بڕیاری لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرابوو، ئەمڕۆ لەلایەن وەزارەتی دادەوە لەسێدارەدران.

سەرچاوەیەك لە حكومەتی عێراق ڕایگەیاند، لەسێدارەدانی ئەو سێ “تیرۆریستە” دوای یەكلاییبوونەوەی كەیسەكانیان و پەسەندكردنی بڕیاری لەسێدارەدانیان لەلایەن سەرۆككۆمار، جێبەجێكراوە.

ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق، بڕیاری لەسێدارەدانی 340 كەسی پەسەندكرد كە تۆمەتی تیرۆر و تاوانیان بەسەردا ساغكراونەتەوە و زۆربەیان لە گرتووخانەی ناوەندیی ناسڕییە زیندانیكراون.

بابەتی پێشتر

توركیا.. 10 عێراقی بە تۆمەتی داعشبوون دادگایی دەكرێن

بابەتی دواتر

لەبارەی فیلمە ئێرانییەكەوە ناڕەزایی گەیەندرایە ئێران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share