ئەمساڵ رۆڵی یۆنامی لە عێراق کۆتاییدێت

ئاڵای نەتەوە یەكگرتووەكان

نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، رۆڵی نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاریی عێراق (یۆنامی)، لە ساڵی 2025 بە تەواوی کۆتاییدێت.

ستیفان دوجاریک، وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە نیویۆرک رایگەیاند، “بڕیاری کۆتاییهێنان بە رۆڵی یۆنامی لەسەر داوای حکومەتی عێراق و دوای هەڵسەنگاندنێکی گشتگیر بۆ دۆخی وڵات و ئەو پێشکەوتنانەی لە بوارە جیاجیاکان بەدەستهاتوون، بووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆسەکە وردە وردە و بە شێوازێکی رێکوپێک ئەنجامدەدرێت.

دوجاریک جەختیشی کردەوە، نەتەوە یەکگرتووەکان پابەنددەبێت بە پاڵپشتیکردنی عێراق و گەلەکەی لە هەوڵەکانیان بۆ بەدەستهێنانی سەقامگیری، گەشەپێدانی بەردەوام و پێشخستنی مافەکانی مرۆڤ.

وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان، وردەکاریی زیاتری سەبارەت بە وادە و رۆژی کۆتاییهاتنی رۆڵی یۆنامی لە عێراق، نەخستەڕوو.

یۆنامی ماوەی زیاتر لە دوو دەیەیە لە عێراقدا دەستبەکارە و رۆڵی بینیوە لە پرۆسەی سیاسی و چاودێریکردنی مافەکانی مرۆڤ، لە هەندێک بابەتی دیاریکراویشدا، حکومەتی عێراق راوێژی پێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێک: هەرێم سەرجەم داهاتەکان ڕادەست نەکات تەنها یەک دیناریشی لە بودجەی 2021 پێنادرێت

مەنسور بەعیجی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی کانونی یەکەم ڕایگەیاند ئەگەر هەرێم پابەند نەبێت بە ڕادەستکردنی…
زیاتر ببینە

جێنین پلاسخارت: پێویستە پارە بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێت تاوەكو مووچەی مووچەخۆرانی دابەشبكات

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی دۆخی عێراقەوە دەستیپێكرد و نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق دەڵێت، “پێویستە پارە بۆ هەرێمی…
Total
0
Share