ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار بەردەوامە و ئەمڕۆ چەند وەزارەت و دەستەیەک مووچە وەردەگرن.

بەپێی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم بۆ مووچە بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، مووچەی مانگی چواری ئەمساڵی وەزارەتەکانی (کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، رۆشنبیری و لاوان، کارەبا، ئەوقاف و کاروباری ئاینی، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی) دابەشدەکرێت.

هەر بەپێی لیستەکە ئەمڕۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتیی هەرێم، پێشمەرگە (دیوان، لیواکان)، یەکەی 70 و 80، پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان، ئەنجومەن و دەزگای ئاسایش، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگریی فریاکەوتن، مووچە وەردەگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەرمین مەعروف: حكومەتی عێراق پارەی تایبەت بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق پارەی تایبەت بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت و ئەوەش دوای وردبینیكردن…
زیاتر ببینە

ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە زانیاریی نوێ لەبارەی یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە ئاشكرادەكات

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، رێگرییەكانی بەردەم پرۆسەی یەكگرتنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە لە دەرەوەی وەزارەت و سیاسین. لیوا روكن…
Total
0
Share