تویتەر بە یەکجاری لاپەڕەکەی ترەمپی داخست

کۆمپانیای تویتەر ڕایگەیاند، لاپەڕەی سەرەکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئێستای ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکای بۆ هەمیشە داخستووە، لە پای ئەو تیوت و هەڵسوکەوتانەی ئەم دوایانەی ترەمپ نواندوویەتی.

بەشی پارێزگاری کۆمپانیای تیوتەر لە پۆستێکدا هەواڵی داخستنی لاثەرەکەی ترەمپی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، “بڕیارەکە لەسەر ئەوە دەرکراوە کە لەڕێگەی ئەو لاپەڕەیەوە تۆمەت و پشێوی نراوەتەوە”.

لاپەڕەکەی دۆناڵد ترەمپ لە تویتەر زیاتر لە 88 ملیۆن فۆڵەوەری هەبوو، کە زۆرجار لەو لاپەڕەیەوە لەسەر پرسە گرنگەکانی جیهانیش بڕیاری دەدا.

لاپەڕەی ترەمپ لە تویتەر تەنها لاپەڕەیەکی ئاسایی نەبوو بۆ بۆچوونی کەسێک یان سەرۆکێک، بەڵکو زۆرجار بە تیوتێک کاریگەری لەسەر بۆرسەی جیهانی دەکرد و زۆرجار نرخی نەوتی بەرزدەکردەوە و هەندێکجاریش بە تیوتەکان ئابوری جیهانی دەهەژاند.

 

سانسۆرەکانی کۆمپانیاکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی لەسەر ترەمپ لەوکاتەوە دەستی پێکرد کە ترەمپ لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا دەنگەکانی کەمتربوون لە جۆبایدن و ئەوکات هەردوو کۆمپانیای تیوتەر و فەیسبووک “کەڤەری گومان” یان خستە سەر پۆستەکانی ترەمپ، کە خوێنەری ئاگادار دەکردەوە “مەرج نییە ئەو نوسینە ڕاست بێت”.

دوو ڕۆژ پێش ئێستاش، فەیسبووک ڕایگەیاند، کە لاپەڕەکەی دۆناڵد ترەمپ، لە فەیسبووک و ئینستاگرام بۆ ماوەی دوو هەفتە کە هاوکاتە لەگەڵ تەواوبوونی ماوەی سەرۆکبوونی، دادەخرێت

بابەتی پێشتر

خامنەئی: ڤاكسینی دژەكۆرۆنای ئەمریكی و بەریتانی نابێت بێنە ئێران

بابەتی دواتر

حکومەتی عێراق وەڵامی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر فەیاز دەداتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share