كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنج راگەیەندرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، رۆژی یەكشەممە كۆتا رۆژی دابەشكردنی مووچەی مانگی چوارە و لە هەفتەی داهاتوو سیستمی پەیڕۆڵ کارادەکرێت و فەرمانگەكان لیستی مووچەی مانگی پێنج بۆ گەنجینەكان دەنێرن و پەسەنددەكرێت.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا لیستی مووچەی مانگی پێنج بە سیستمی پەیڕۆڵ ئامادەبكرێت، تاوەكو بنێردرێت بۆ بەغداد.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، حكومەتی عێراق بەر لە جەژنی قوربان مووچەی مانگی پێنج دابەشدەكات و هەموو هەوڵەكان بەو ئاڕاستەیە لیستەكە ئامادەبكرێت و مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێم بەر لە جەژن دابەشبكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فرۆشتنی نەوتی هەرێم بە ئیسرائیل بەرەو كوێ؟
عێراق پەیوەندیی ئابوریی لەگەڵ ئیسرائیل قەدەغەدەكات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەكەمی بۆ یاسای بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل كرد، بە پەیوەندیی ئابوریشەوە، هەر…
Total
0
Share