پۆلیسی هەولێر: نۆ تۆمەتباری بە رەگەز سووری دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، نۆ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە بە رەگەز سوورین و لەسەر کێشەیەک، لە کەسێکیان داوە.

پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو تۆمەتبارانە لەگەڵ کەسێک لەسەر کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی حەوت ساڵ لەمەوبەر، کە کێشەکە کۆتایی پێهاتبوو، لەسەر هەمان کێشە لە کەسێکیان داوە، بە سەختی برینداریان کردووە و لە هەمان شوێن بەجێیانهێشتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو، توانرا لە ماوەیەکی کەمدا شوێنی تۆمەتباران دەستنیشان بکرێت و سەرجەمیان بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە دەستگیربکرێن.

دەشڵێت، لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رادەستی دادگا کراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە دهۆك ژمارەیەك بەنزینخانە بەهۆی ئەوەی كۆمپانیای كار بەنزینیان پێنادات بەنزینخانەكانیان داخستووە

ماوەی چەند ڕۆژێكە ژمارەیەك بەنزینخانە لە دهۆك بەهۆی ئەوەی كۆمپانیای کار سوتەمەنییان ناداتێ داخراون، خاوەنی بەنزینخانەیەكیش دەڵێت، ئەگەر…
زیاتر ببینە

شێوازێكی نوێ بۆ پێدانی مووچە پەیڕەودەكرێت و مووچەخۆران ئاگاداردەكرێنەوە

بانكی دەربەندیخان لە راگەیەندراوێكدا شێوازێكی نوێ بۆ پێدانی مووچە پەیڕەودەكات و مووچەخۆران ئاگاداردەكاتەوە. لە راگەیەندراوەكەی بانكی دەربەندیخاندا هاتووە،…
Total
0
Share