شارەزایەکى کەشناسى: ئەمڕۆ بەفر چەندین ناوچە دەگرێتەوە

بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەفر بەشێکى بەرچاوى گوند و شارۆچکەکانى پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە دەگرێتەوە.

شاڵاو هیدایەت، شارەزاى کەشناسى رایگەیاند، ئەمڕۆ شەپۆلێکی بەفر و کڕێوە و باران بەشێکی زۆری ناوچەکەمان دەگرێتەوە.

وتیشى، “گەرمیان بە پلەی یەکەم و سلێمانی و هەڵەبجە دواتر، بە کاریگەریی کەمتر دەگاتە ئیدارەی راپەرین و بەشێکی سنووری پارێزگای هەولێر و هەندێ شوێنی بادینان”.

ئەگەر هەیە بەفر دابەزێتە بەشێکی زۆری گەرمیان، لە هەڵەبجە و سلێمانی-ش بەشێکی زۆری دێهات و شارۆچکەکانیان ئەگەری بەفر هەیە، شاڵاو هیدایەت وا دەڵێت.

ئەوەشى خستەڕوو، بەشێوەی چاوەڕوانکراو ئەگەر هەیە بەفر لە بەشێکی نزمایەکانی گەرمیان و عێراقیش بارێت و “موفاجەئە رووبدات”.

بەپێى پێشبینییەکان کە ئەو شارەزایە ئاماژەى پێداوە، کاریگەریی ئەم شەپۆلە تا کاتە جیاوازەکانی شەو دەمێنێتەوە، بەڵام رەشەبا تا دوای ناوەڕاستی هەفتە و سەرماکەش تا کۆتایی هەفتە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share