سوودەکانى خواردنى مێووژى رەش

مێووژى رەش بە سەرچاوەیەکى خۆراکیی تەواو دادەنرێت، کە تیایدا تامى خۆش و سوودى تەندروستیی جۆراوجۆر کۆبوونەتەوە.

ئەم جۆرە لە میوەى وشککراوە، بڕێکى زۆر سەرچاوەى خۆراکیی بنەڕەتى تێدایە وەک، ڤیتامینەکان، کانزاکان و دژە ئۆکسانەکان، ئەمەش وایلێدەکات بژاردەیەکى نمونەیى بێت بۆ پاڵپشتیی تەندروستیی جەستە بەشێوەیەکى گشتى.

شارەزایان رێنوێنى دەکەن بە دانانى مێووژى رەش لەناو ئاودا بە درێژایى شەو بەر لە خواردنى، ئەمەش سوودوەرگرتن لە سەرچاوە خۆراکییەکانى لەلایەن جەستەوە باشتر دەکات و سوودە تەندروستییەکانیشى زیاددەکات، وەک ئەوەى رۆژنامەى “تایمز ئۆف ئیندیا” بڵاویکردووەتەوە.

سودەکانى مێووژى رەشى تەڕکراو:

– بەرەنگاربوونەوەى هەوکردن، بەهۆى بوونى دژە ئۆکسان تیایدا.

– بەهێزکردنى تەندروستیی دڵ و باشکردنى دەمارە خوێنەکان و کەمکردنەوەى ئاستى کۆلیستڕۆڵ و فشارى خوێن.

– پاڵپشتیی تەندروستیی کۆئەندامى هەرس بەهۆى بوونى ریشاڵى خۆراکی تیایدا.

– پاراستنى ئێسک و بەهێزکردنى بەهۆى دەوڵەمەندییەکەیەوە بە کالسیۆم.

– دژایەتى کەمخوێنى، بەهۆى ئەوەى سەرچاوەیەکى باشى ئاسنە، رۆڵى کاریگەرى دەبێت لە بەرهەمهێنانى خڕۆکە سوورەکان و گواستنەوەى ئۆکسجین لە جەستەدا.

– بەهێزکردنى سیستمى بەرگریی لەش، بەهۆى ڤیتامین و کانزاکانى ناوى وەک ڤیتامین سى، ڤیتامین بى شەش و زینک.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی عێراق هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکی دیکەی کوشندە دەدات

وەزارەتی تەندروستیی عێراق هۆشداری دەدات لە مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی “تای خوێنبەربوون”، کە نەخۆشییەکی کوشندەیە و 60%ی توشبووانی گیانلەدەستدەدەن،…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لەسەر داوای پەرلەمانتاران یەک حەبمان لە بەغدادەوە بۆ نەهاتووە

  بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لەبارەی لێدوانی ژمارەیەک پەرلەمانتاری خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە دابینکردنی دەرمان…
Total
0
Share