بەهۆى پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلى تایبەت لە ئاکرێ کەسێک گیانیلەدەستدا و دووانى دیکەش برینداربوون.
ئازاد تەها، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆى دهۆک رایگەیاند، رووداوەکە کاتژمێر 8:15 خولەکى بەیانیی ئەمڕۆ لەسەر رێگاى سەرەکیی نزیک کەمپى ماملیان سەر بە قەزاى ئاکرێ بووە.
وتیشى، بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و دووانى دیکەش برینداربوون.
