د. فازڵ نەبی: سودانی بەڵێنیداوە كێشەكە چارەسەر بكرێت و مووچە بنێردرێت

د. فازڵ نەبی، بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، لە دوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، وەزیرە كوردەكان قسەیان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە و بەڵێنیداوە كە كێشەكە چارەسەر بكرێت و مووچە بنێرێت.

راشیگەیاند، نازانرێت كە ئاخۆ بۆ مووچەی مانگی چوار 950 ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێردرێت یاخود بڕەكەی كەمدەكرێتەوە.

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق جەختیكردەوە و وتیشی، “لەم هەفتەیەدا پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی چوار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانیی سلێمانی: بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار كاریگەری لەسەر نرخی شمەك و كاڵاكان دەبێت

جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار كاریگەری لەسەر نرخی شمەك و كاڵاكان لە بازاڕدا دەبێت…
Total
0
Share