سەعدی ئەحمەد پیرە: بڕیاری پـ.ـەکـ.ـەکـ.ـە بۆ کورد و تورکیش گرنگە

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، بڕیاری پـ.ـەکـ.ـەکـ.ـە بۆ هەڵوەشاندنەوەی خۆیان و وازهێنان لە خەباتی چەکداری بۆ کورد و تورکیش گرنگە.

سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند، یەکێتی نیشتمانیی کوردستان پێیوابووە کێشەی سیاسی بە شەڕ چارەسەرناکرێت و بژاردەی شەڕی پێنادروست بووە، لە مێژەوە سەرۆک مام جەلال هەوڵی بۆ چارەسەری کێشەی کورد لە تورکیا بە شێوەی ئاشتیانە داوە، ئێستاش دوای 32 ساڵ خۆیان هاتنە سەر هەمان بڕوایەی بەڵێ بژاردەی ئاشتی دروستە بۆ چارەسەری کێشەکان

وتیشی، جەنابی کاک بافڵ چەندین جار بە ئاشکرا وتوویەتی پشتیوانی لە بژاردەی ئاشتی دەکەین، تورکیا وڵاتێکی گرنگە سنوورێکی زۆرمان بەیەکەوە هەیە، بۆ ئێمەش گرنگە جارێکی دیکە ئەو سنوورانە رێکبخرێنەوە و کێشەمان نەمێنێت.

باسیلەوەشکرد، ئەم بڕیارەش کە دراوە هەم بۆ کورد و هەم تورکیش گرنگە و کۆتایی بەو شەڕ و کوشتارەبێت کە ماوەی 35 ساڵە بەردەوامە و نزیکەی 90 هەزار کەس لە هەردوو لا گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: لەسەر میكانیزمی هەناردەكردنی نەوت رێككەوتن لەگەڵ هەرێمی كوردستان كراوە

وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، بەم نزیكانە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە و دەشڵێت، “لەسەر میكانیزمی هەناردەكردنی نەوت رێككەوتن…
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی بۆ بەرپرسی مەڵبەندەكان: ئەندامانی یەکێتی لەم ھەنگاوانەی چاکسازی لە حیزب و حکومەت ئاگاداربکەنەوە

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ لێپرسراوی سەرجەم مەڵبەندەکانی یەکێتی کۆبووەوە و ڕاشیسپاردن کادران و…
Total
0
Share