لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لە دەستدا

لە سنووری گەرمیان، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە دوو کەس گیانیان لە دەستدا و کەسێک برینداربوو  .

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لەسەر رێگای کەلار-کفری دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (هۆندا سۆناتا و مارسیدس تایبەت) لە بەرامبەر گوندی (وەلی هەیەر) پێکیاندادا، بەهۆیەوە شۆفێر و سەر نشینی ئۆتۆمبێلی مارسیدسەکە گیانیان لە دەستداوە شۆفێری ئۆتۆمبێلی هۆندا سۆناتا بریندارە .

باس لەوەش دەکات، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

May be an image of 13 people

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەک لە تەندروستیی هەڵەبجەوە بۆ فرۆشیاران سەبارەت بە مانگی رەمەزان

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی پارێزگای هەڵەبجە فرۆشیاران ئاگاداردەکاتەوە، لە مانگی رەمەزاندا ئەو خواردنانەی دەیفرۆشن چەند زانیارییەکیان لەسەر بێت. بەپێی…
Total
0
Share