رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان رۆژی 11 ی ئایاری هەموو ساڵێکی بۆ رۆژی جیهانیی باڵندە کۆچەرییەکان دیاریکردووە.
یەکێک لەو پرسیارانەی لەگەڵ کۆچی ئەو جۆرە باڵندانە دێتە مێشکمان ئەوەیە بۆچی لەکاتی کۆچکردندا بە شێوەی ژمارە حەوت دەفڕن؟
باڵندە کۆچەرییەکان لەکاتی کۆچکردنیاندا بە شێوەی کۆمەڵ دەفڕن و ماوەیەکی دوورودرێژ دەبڕن، کە بۆ ئەمەش لەلایەن پێویستیان بە خێرایی زیاترە و لەلایەکیش هیلاکی کەمتر.
فڕینی بەکۆمەڵ لە شێوەی ژمارە حەوتدا بە رێژەی 71% یارمەتی باڵندە کۆچەرییەکان دەدات فڕینەکەیان ئاسانتربێت، بەراورد بەو فڕینەی بەتەنیا دەکرێت.