پیاوێک بۆ ماوەی 17 ساڵ ژن و منداڵەکانی لە ژوورێکدا زیندانی دەکات

پیاوێکی بەرازیلی بۆ ماوەی 17 ساڵ ژن و منداڵەکانی لە ژورێکدا و لە دۆخێکی سەختدا زیندانی دەکات، بۆ شاردنەوەی تاوانەکەی بەدرێژایی ئەو ماوەیە دەنگی موزیکێکی بەرزی بەکارهێناوە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، پیاوێکی بەرازیلی لە شاری ڕیۆ دی جانیرۆ، ژن و دوو منداڵەکەی بۆ ماوەی 17 ساڵ لە ژوورێکدا کە دیوارەکانی نزیکبوون لە ڕووخان و هیچ کەلوپەلێکی تێدا نەبووە زیندانی کردووە.

ئەو پیاوە بەرازیلییە ژنەکەی و دوو منداڵەکەی کە تەمەنیان ئێستا 19 و 22 ساڵن ناچارکردووە بە مانەوەیان لەو ژوورەدا بەبێ ئەوەی دەرەوەی ژوورەکە ببینن بۆ ماوەی 17 ساڵ.

ئەندامانی خێزانی ئەو پیاوە کە لەو ژوورەدا زیندانیکرابوون تووشی وشکبوونەوە و بەدخۆراکیی توند بوون.

چیرۆکەکە ئەوکاتە ئاشکرابوو کە پۆلیسی ڕیۆ دی جانیرۆ هەڵمەتێکی ڕاگەیاند بۆ دیاریکردنی خێزانە هەژارەکان لەو ناوچەیە و دوای گەڕان ئەو سێ کەسەیان لە برسێتی و تینووێتیی و دۆخێکی تەندروستیی خراپدا دۆزییەوە، دوای ئاشکرابوونی ڕووداوەکە باوکی منداڵەکانیان دەستگیرکرد.

ڕاپۆرتە تەندروستییەکان لەبارەی دۆخی ئەندامانی ئەو خێزانەوە باس لەوەدەکەن، لانیکەم لە هەفتەیەکدا سێ ڕۆژ بێ خۆراک بوون، جگە لە ئازاردانی جەستەی و دەروونیان لەلایەن باوکیانەوە.

هەڕەشەی ئەوەی لێکردوون ئەگەر هەوڵی ئاشکرابوون یان هەڵاتن بدەن دەیانکوژێت و تەنها لە حاڵەتی مردنیاندا لەو ژوورە دەچنەدەرەوە.

بابەتی پێشتر

خستنەخوارەوەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە نەجەف ڕەتدەكرێتەوە

بابەتی دواتر

خۆپیشاندان لە بەغداد دەستیپێکرد و بەرەو ناوچەی سەوز دەڕۆن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share