لەم هەفتەیەدا بارانبارین چەند ناوچەیەك دەگرێتەوە

سیروان ساڵح شارەزای كەشناسی رایدەگەیەنێت، لە سبەینێ یەكشەممەوە كاریگەریی ناوچەیەكی پەستان نزمی خەماسینی تاوەكو كۆتایی ئەم هەفتەیە دەستپێدەكات و ئاسمان زۆربەی كات نیمچەهەور دەبێت پلەكانی گەرمی چەند پلەیەك بەرزدەبنەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، هەندێك كات چالاكیی با بۆ ئاستی مامناوەند بەرزدەبێتەوە لەگەڵ خۆڵبارینی سووك، ئەگەر هەیە لێرەو لەوێ بڕێكی كەم باران لە بەشێكی ناوچە كوێستانییەكان ببارێت.

دەشڵێت، “لە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە ئەگەر هەیە لە ناوچەكانی گەرمیانیش بڕێكی كەم باران ببارێت، رۆژی هەینی كۆتایی ئەم هەفتەی كەش جێگیر دەبێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share