زۆرترین هۆکاری جیابوونەوە لە هەرێمی کوردستان دەستێوەردانی خێزانییە

دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان ئامارێکی گشتگیری لەبارەی باری خێزانی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردووەتەوە، بەپێی ئامارەکە زۆرترین جیابوونەوەی هاوسەران بەهۆی دەستێوەردانە خێزانییەکانەوەیە.

لە ئامارەکەدا چەند لایەنێک خراونەتەڕوو کە هۆکارن لە جیابوونەوەی هاوسەراندا، ئەوانیش، دەستێوەردانی خێزانی، نەگونجانی کۆمەڵایەتی، نەبوونی متمانە، ئالودەبوون و خواردنەوەی کحول، لێدانی پیاو لە هاوسەرەکەی، فرەژنی، پێداگریی هاوسەر، باری ئابوری، هۆکاری تر.

لە ئامارەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو، کە زۆرترین ڕێژەی جیابوونەوەی هاوسەرەکان بەهۆی دەستێوەردانی خێزانییەوەیە کە ڕێژەی 36% پێکدەهێنێت، دوای ئەو نەگونجانی کۆمەڵایەتی بە پلەی دووەم دێت بە ڕێژەی 33.8%.

لە پلەی سێیەمدا نەبوونی متمانە هۆکاری جیابوونەوەیە بەڕێژەی 21.1%، ئالودەبوون و خواردنەوەی کحول بەڕێژەی 18.6%، دوای ئەو فرەژنی هۆکارە بەڕێژەی 12.9%، پێداگریی هاوسەر لە جیابوونەوە بەڕیژەی 1.1% دێت.

کەمترین  ڕێژە بەهۆی باری ئابوری و هۆکارەکانی دیکە جیادەبنەوە کە ڕێژەی 0.8%.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆبەی کشتوکاڵی مەخمور بۆ هاوڵاتییان: ئەگەر سێوی شەیتان-تان بینی پەیوەندیمان پێوەبکەن

هۆبەی کشتوکاڵی مەخمور لە ئاگادارییەکدا بۆ جوتیارانی سنوورەکەیان لەبارەی جۆرە ڕووەکێک بڵاویکردەوە، لەکاتی بینینیدا دەستبەجێ پەیوەندیی بە بەشی…
Total
0
Share