دادگای كەرخ سكاڵایەكی دژ بە یەكێتی ڕەتكردەوە

دادگای كەرخ سكاڵایەكی دژ بە یەكێتی ڕەتكردەوە و سەرچاوەیەكی فەرمیش دەڵێت، بڕیاری دادگاكە لە 12ی حوزەیرانەوە دەرچووە و لەبەر ڕێكارە یاسایی و كارگێڕییەكان نەمانویست بڵاویبكەینەوە.

سەرچاوەیەکی فەرمی بە ڕاگەیاندنە ڕەسمییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی ڕاگەیاند، دادگای کەرخ لە بەرواری 12ی حوزەیرانەوە سکاڵای پارێزەر و وەكیلی لاھور جەنگی بورھان-ی ڕەتکردۆتەوە.

وتیشی، “ئێمە لەبەر ڕێزگرتن لە ڕێکكارە ئیداری و یاساییەکان پێمان باش نەبوو ھیچی لەبارەوە بڵاوبکەینەوە، بەڵام بۆ بنبڕکردنی چەواشەکاری و ژاوەژاوی ناڕەوا وا بڵاویدەکەینەوە”.

سەرچاوەكە ئەوەشی دووپاتكردەوە، “ئەو دەنگۆ و ژاوەژاوانەی لەم ڕۆژانەی پشووی جەژندا بڵاوکراونەتەوە ھیچ ئەسڵ و ئەساسێکی نییە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی هەرێم: ئەو کرێکارانەی لە کەرتی تایبەت خانەنشین بوون مانگانە بەبێ دواکەوتن مووچەکانیان وەردەگرن

حکومەتی هەرێم رایگەیاند، “ئەو کرێکارانەی لە کەرتی تایبەت خانەنشین بوون مانگانە بەبێ دواکەوتن مووچەکانیان وەردەگرن”. حکومەتی هەرێمی کوردستان…
Total
0
Share