پاکستان ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی سەرجەم گەشتەکاندا داخست

دەسەڵاتی فڕۆکەخانەکانی پاکستان رایدەگەیەنێت، بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەکان لەگەڵ هیندستان، ئاسمانی وڵاتەکە بەڕووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکاندا داخرا.

دەسەڵاتی فڕۆکەخانەکانی پاکستان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، لە کاتژمێر 3:15ـی بەرەبەیان تا 12ی نیوەڕۆ، ئاسمان بەڕووی سەرجەم گەشتەکاندا داخرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەم بڕیارە بەهۆی نیگەرانییە ئەمنییەکان و پەرەسەندنی گرژییەکان لەگەڵ هیندستان، دراوە”.

هاوکات هەر ئەمڕۆ، دەسەڵاتدارانى هیندستان کارکردنیان لە 32 فڕۆکەخانەى مەدەنیی وڵات، تا 15ى ئەم مانگە بەهۆى بارگرژییەکان لەگەڵ پاکستان راگرت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share