ئێران: ترەمپ دەكوژین

ئێران بەردەوامە لە هەڕەشەكانی و دەڵێت، “تۆڵەی سلێمانی دەكەینەوە و ترەمپ و وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی ئەمریكا و سەرۆكی هەواڵگرییەكەیان دەكوژین.”

ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ی كانونی یەكەم، حەسەن ڕوحانی سەرۆككۆماری ئێران جارێكی تر هەڕەشەی لە ئەمریكا كرد و وتی، “ئێران و چەند وڵاتێكی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست تۆڵەی كوشتنی قاسم سلێمانی دەكەنەوە.”

هەر ئەمڕۆ ئیسماعی قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس لە سوپای پاسدارانی ئێران، هەڕەشەی توندی لە ئەمریكا كرد بەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەو وڵاتە دەكوژن.

قائانی لە كۆبوونەوەیەكی داخراوی پەرلەمانی وڵاتەكەیدا وتویەتی، “جگە لە كوشتنی ترەمپ، چەند گەورە بەرپرسێكی تری ئەمریكا دەكوژین، لەوانە هەردوو وەزیری دەرەوە و بەرگری و سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی ئەمریكا.”

سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن كە ئەمریكا هەڕەشەكانی ئێران-ی بە جدی وەرگرتووە، هەر بۆیەش دوێنێ دوو فڕۆكەی شەڕكەری زەبەلاحی ناردە ناوچەكە.

تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن، لە زاری گەورە بەرپرسێكی سەربازیی ئەمریكاوە بڵاویكردەوە، “هەڕەشەكانی ئەمجارەی ئێران، لە هەموو هەڕەشەكانی پێشتری زیاتر مایەی نیگەرانی و دوودڵین.”

هەمان سەرچاوە ئاشكراشیكردووە كە ڕەنگە ئەمڕۆ پێنجشەممە، دۆناڵد ترەمپ بگەڕێتەوە بۆ واشنتن و بەشداریی ئاهەنگی سەری ساڵ نەكات.

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی: ئەولەوییەتمان موچەی خەڵکە و هەوڵی زیاتر دەدەین بۆ مسۆگەرکردنی شایستە داراییەکان

بابەتی دواتر

كەركوك.. بەهۆی یاریی ئاگرینەوە مۆڵێك گڕیگرت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ترەمپ نایەوێت خۆی بەدەستەوە بدات

وتەبێژی كۆشكی سپی ئاشكرایكرد، دۆناڵد ترەمپ بەردەوامە لە “تانەدان” لە دەرئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمریكا، هەرچەندە جۆ بایدن وەك…
Total
2
Share