تیمەکانى دارستان و ژینگە دەستبەسەر تانکەرێکدا دەگرن

بەهۆى لێچوونى نەوتى رەش و دروستکردنى ئاستەنگى هاتوچۆ دەستبەسەر تانکەرێکدا گیرا و شۆفێرەکەشى دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى رایگەیاند، بەهۆی لێچوونی بڕێکى زۆر لە نەوتی رەش و دروستکردنی ئاستەنگ و مەترسی بۆ شۆفێران لەسەر شەقامی سەرەکیی (سەیدسادق- ناڵپارێز) لەلایەن مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ناڵپارێز و بە هاوکاریی هێزەکانى ئاسایش شۆفێرێک دەستگیرکرا و دەستیش بەسەر تانکەرەکەیدا گیرا.

ئاماژەى بەوەشدا، زۆرکات بەهۆی پابەندنەبوون و کەمتەرخەمی شۆفێرانی بارهەڵگری سووتەمەنی و لێچوون و رژانی جۆر و بەرهەمەکانی (نەوت) مەترسی بۆ شۆفێران و، رووداوەکانی هاتوچۆ دروست دەبێت.

پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى ئەوەشى خستەڕوو، پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گۆتیرێش داواکاریی وڵاتان بۆ دواخستنی لوتکەی ئاووهەوا ڕەتدەکاتەوە.. پەتاکان هۆشدارین

ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان داواکاریی بەشێک لە وڵاتانی جیهان و چالاكوانان بۆ دواخستنی لوتکەی ئاووهەوا ڕەتدەكاتەوە،…
Total
0
Share