رێكخراوی خێرخوازی گەیتس لەبارەی بەخشینی سامانەكەی هاودامەزرێنەری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت زانیاریی بڵاوكردەوە.
رێكخراوی خێرخوازی گەیتس كە خاوەندارێتییەكە بۆ هاودامەزرێنەری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت دەگەڕێتەوە، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەپێی نوێترین خشتەی بەخشینی سامانەكەی بێڵ گەیتس، تا 20 ساڵی دیكە بێڵ گەیتس تەواوی سامانەكەی دەبەخشێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بێڵ گەیتس پێی راگەیاندوون كە تا 20 ساڵی دیكە بە رێژەی 99% سامانەكەی خۆی بۆ كارە خێرخوازییەكان بەكار دەهێنێت و تا ساڵی 2045 كۆتایی بە تەواوی داهات و سامانەكەی دێت.
ئاشكراشیكردووە، پێشتر رێككەوتبوون كە لەگەڵ گیانلەدەستدانی بێڵ ئەم رێكخراوە كۆتایی بە كارەكانی بهێنێت، بەڵام لە ئێستادا لەسەر داوای بێڵ ئەو بڕیارە پاش كۆتایی هاتنی تەواوی سامانەكەی لە كاری خێرخوازی پاش مردنیشی بەردەوام دەبن لە كارەكانیان.