مانگی شین چییە؟.. جیهان چاوەڕێی دیاردەیەکی دەگمەنە

لەم هەفتەیەدا جیهان چاوەڕێی بینین مانگی شین دەکات، “مانگی شین” دیاردەیەکی دەگمەنە و لەمساڵدا یەکجار روودەدات و دەکەوێتە کۆتایی ئەم مانگەوە.

رۆژنامەی دەیلی مەیل-ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، ئەمە سێیەم مانگی تەواو پڕە لەمساڵدا و دووانی پێشوو مانگی تابان بووە و ئەمجارە بە “مانگی شین ناسراوە”، لە شەوی 30/31ی مانگی ئابدا دەردەکەوێت.

مانگی شین، تەنها ناوەکەی بەوجۆرەیە ئەگەرنا هیچ رەنگێکی جیاوازی نییە، هۆکارەکەشی ئەوەیە بە شین  دەردەکەوێت سێبەرە خۆڵەمێشییەکەی دەردەکەوێت و بە رێژی %14 گەورەتر و %30 گەشاوەتر دەرەدەکەوێت.

بە گشتی دیاردەی “مانگی شین” دوو بۆ سێ ساڵ جارێک روودەدات، دوایین جار کە مانگی شین دەرکەوت لە مانگی ئابی ساڵی 2021دا بوو.

بۆئەوەی باشتر مانگی شین ببینرێت، پسپۆڕان ئامۆژگاریمان دەکەن گڵۆپ و رووناکییەکان بکوژێنرێنەوە.

 

بابەتی پێشتر

بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیلەوە فڕۆکەخانەی حەلەب سەرجەم کارەکانی راگرت

بابەتی دواتر

چۆن دەزانیت کرمی شریتی لە جەستەدا هەیە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبەر هۆکارێکی مەترسیدار.. مێرسیدس ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل لە بازاڕەکانی جیهان دەکشێنێتەوە

دەستەی گواستنەوە و گەیاندن لە ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە، کۆمپانیای “مێرسیدس-بێنز” نزیکەی یەک ملیۆن ئۆتۆمبێل لە بازاڕە جیاجیاکانی جیهاندا دەکشێنێتەوە،…
Total
0
Share