پەکەکە: بە سەركەوتوویی كۆنگرەمان بەست

پەکەکە سەبارەت بە بەستنی كۆنگرە و دەركردنی چەند بڕیارێكی مێژووی راگەیەندراوێكی بڵاویكردەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی پارتی كرێكارانی كوردستان، لە نێوان 5 بۆ 7ـی ئەم مانگە گۆنگرەی خۆیان بەسەركەوتوویی ئەنجامداوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لەم كۆنگرەیەدا پەكەكە چەند بڕیارێكی مێژووی دەركردووە ئەمەش لە چوارچێوەی بانگەوازەكەی عەبدوڵا ئۆجەلاندا و لە زووترین كاتیشدا تەواوی وردەكاریی بڕیارەكانی خۆیان ئاشكرادەكەن.

بەپێى راگەیەندراوەکە، کۆنگرەکە لە ناوچەکانی پاراستنی میدیا، کە ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتیان دەگرێتەوە، ئەنجامدراوە.

دەشڵێت، تیایدا راپۆرتی کورتی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە و بۆچوون و پێشنیازەکانی ئۆجەلان بۆ کۆنگرە خوێندرایەوە و هەڵسەنگاندنی بۆ کرا و لەسەر بنەمای بانگەوازەکەی ئۆجەلان بڕیاری “مێژوویی” درا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکگرتووی ئیسلامی لەبارەی بوون بە پارتیی كادیرەكانیەوە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوی ئیسلامیی كوردستان لەبارەی یەکێک لە ئەندامە کۆنەکانیەوە لە کەرکوک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، “ماوەیەکە هەندێک…
Total
0
Share