ترەمپ: داوای هاوکاری لە چین دەکەم

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، داوای هاوکاری لە چین دەکات بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا.

ترەمپ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، “ئەمریکا بەشدار دەبێت لە گفتوگۆکانی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا، منیش زیاتر بەشداریی گفتوگۆکان دەبم، بۆ گەیشتن بە رێککەوتنیش، داوای هاوکاری لە چین دەکەم”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەمریکا هەوڵدەدات رێککەوتنێک لەنێوان رووسیا و ئۆکرانیا ئەنجامبدات بۆ کۆتاییهێنان بەو شەڕەی کە زیاتر لە سێ ساڵە بەردەوامە”.

سەرۆکی ئەمریکا پێشبینی دەکات، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا دانوستانێکی “گرنگ” لە نێوان وڵاتەکەی و چین سەبارەت بە سەپاندنی باجەکان ئەنجامبدرێت و ئاماژەی بەوەدا، کە سەپاندنی باجەکان لە %145 تێپەڕناکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكوەزیرانی ئیتاڵیا: دەبێت توركیا گرژییەكانی دەریای ناوەڕاست ڕابگرێت

جۆزیپی كۆنتی، سەرۆكوەزیرانی ئیتاڵیا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “لۆمۆند” كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی تشرینی یەكەم بڵاوكراوەتەوە، ڕایگەیاند، “وڵاتەكەی…
Total
0
Share