لە دارستانەکانی ناوەڕاستی کەنەدا ئاگرکەوتەوە و دوو کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێک لە دارستانەکانی ناوەڕاستی کەنەدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا.

پۆلیسی کەنەدا هۆکاری ئاگرەکەی بۆ وشکەساڵی گەیاندەوە و رایگەیاند، ئێستا وشکەساڵی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکانی وڵاتەکەیە کە ناوبەناو روودەدەن و ئاگرەکەی ئەمڕۆش گەورەبووە کە بووەتەهۆی گیانلەدەستدانی دوو کەس.

دەشڵێت، ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە ژن و پیاوێکن کە لە ماڵەوە گیریانخواردووە و نەتوانراوە رزگاربکرێن.

کەنەدا لە ساڵانی رابردوودا ئاگری گەورەی کێوی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام ئەم ئاگرکەوتنەوانە زۆرجار لە ناوچە دوورەکان روودەدەن و بە دەگمەن زیانی گیانی لێدەکەوێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریكا، ڕوسیا و ئێران گەڕانەوە بۆ ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكە تاوتوێدەكەن

وەزیرانی دەرەوەی ئەمریكا و ڕوسیا لەبارەی زیندووكردنەوەی ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران گفتوگۆیانكرد و هەردوولا جەختیان لەوەكردەوە، پێویستە گفتوگۆکان لەوبارەیەوە…
زیاتر ببینە

لە نێوان باجی ئۆتۆمبێل و کشانەوەی سەربازی؛ ترەمپ فشارەکانی بۆ سەر ئەوروپا توندتر دەکات

لە هەنگاوێکی کتوپڕدا کە هاوسەنگییە سەربازییەکانی کیشوەری ئەوروپا دەگۆڕێت، ئەمریکا پرۆسەی کشانەوەی بەشێک لە هێزەکانی لە وڵاتانی ئەوروپا…
Total
0
Share