بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 143 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 142 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

لە ئەمساڵدا بڕیاردراوە كاركردن بە سەكۆی ئەلیكترۆنی رابگیرێت كە بە بڕوای بەشێك لە پسپۆڕانی بواری ئابوری ئەو هەنگاوە كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەرمین مەعروف: هەوڵدەدەین حکومەتی عێراق قەرەبووی زیانلێکەوتووانی ئاگرەکەی دارەسووتاوەکە بکاتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “هەوڵدەدەین حکومەتی عێراق قەرەبووی زیانلێکەوتووانی ئاگرەکەی دارەسووتاوەکە بکاتەوە”. نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی…
Total
0
Share