راوێژکارێکی سودانی: لە چەند رۆژی داهاتوودا رێککەوتنی ئاوی نێوان عێراق-تورکیا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

راوێژکارێکی سودانی رایدەگەیەنێت، رێکخستنەوەی سەرچاوە ئاوییەکانی نێوان عێراق و تورکیا نزیکە و لە چەند رۆژی داهاتوو دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

تۆرهان موفتی، راوێژکاری سودانی بۆ کاروباری پەیوەست بە سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاند، پاش تەواوبوونی سەرجەم رێکارە یاسایی و کارگێڕییەکان لە چەند رۆژی داهاتوودا، رێککەوتنی عێراق-تورکیا سەبارەت بە رێکخستنەوەی سەرچاوەکانی ئاو، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

وتیشی، تورکیا دەستیکردووە بە زیادکردنی رێژەی ئاوی هەردوو رووباری دیجلە و فوڕات، هەروەها عێراق گەرەنتی تەواوی لە تورکیا وەرگرتووە کە پشکی تەواوی خۆی لە ئاو بۆ سەرچاوە کشتوکاڵی و پیشەسازییەکان وەربگرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگەی هەرێم لەگەڵ عێراق

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی پێشمەرگە، رایگەیاند، هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینیی پێشمەرگە چاوەڕوانی ئەنجومەنی وەزیرانین”. فەتحوڵڵا عومەر، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی…
Total
0
Share