وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: بەرهەمی ئەمساڵی گەنم و جۆ دەگاتە ئاستی خۆبژێوی

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڵاویکردەوە، وەرزی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران دەستپێکردووە، پێشبینیدەکرێت بڕی بەرهەمی ئەمساڵ بگاتە ئاستی خۆبژێوی.

مەهدی زەمد قەیسی راوێژکاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، وەرزی بەبازاڕکردنی گەنم لە بەشێک لە پارێزگاکان دەستیپێکردووە، تا ئێستا بڕی 200 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران کڕاوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ئەوەی رووبەرێکی فراوان کە نزیکەی پێنج ملیۆن دۆنم زەوی بە گەنم داچێنراوە، چاوەڕێدەکرێت بڕی بەرهەم بگاتە ئاستی خۆبژێوی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆیتەرز: عێراق نەیتوانی رەزامەندیی ئەمریکا بەدەستبهێنێت بۆ هاوردەکردنی غازی تورکمانستان

بەهۆی گوشارەکانی ئەمریکا، حکومەتی عێراق شکستیهێنا لە هەوڵەکانی بۆ هاوردەکردنی غازی تورکمانستان لە رێگەی خاکی ئێرانەوە. ئاژانسی رۆیتەرزی…
Total
0
Share